Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:41

تورکیا سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ 72 ئەفسەر و سەربازی پـێشوو دەردەکات

نزیکەی 77 هەزار کەس لە تورکیا خراونەتە زیندانەوە
کوردستان TV
100%

 دادگایەکی تورکیا سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەیان ئەفسەر و سەربازی وڵاتەکەی دەرکرد بە تۆمەتی بەشداریکردن لە هەوڵی کودەتاکەی هاوینی ساڵی 2016.

دادگای سیلیڤری نزیک ئستەنبوڵ ئەمڕۆ پـێنجشەممە بڕیاری دا 72 سەرباز و ئەفسەر، لەوانە موقەدەم تورگای ئۆدەمیش کە لە شەوی هەوڵی کودەتاکە لەسەر یەکێک لەسەر پـردەکانی ئستەنبوڵ تەقەیان لە خۆپـیشاندەران کردبوو، سزای زیندانی هەتاهەتایی بدرێن.

بەپـێی دەسەڵاتدارانی تورکیا لەو شەوەدا لەسەر ئەو پـردە 32 کەسی سیڤیل و 2 پـۆلیس بەدەستی کودەتاچیـیەکان کوژرابوون لەو کاتەی بەرەو ڕوویان وەستابوونەوە.

ئەرۆل ئەلجۆک و کوڕە تەمەن 16 ساڵەکەی کە خزمی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانن لە نێو ئەو کوژراوە سیڤیلانەدا بوون.

ئەمڕۆ لە میانەی پـرۆسەی دادگایـیکردنەکە، کەسوکاری قوربانیـیەکان 34 ئاڵای تورکیایان بەرزکردەوە وەک هێمایەک بۆ ئەو 34 کەسەی لەسەر پـردەکە کوژران.

لەوەتای مانگی حەوتی ساڵی 2016 وە هەوڵی کودەتاکە درا، نزیکەی 77 هەزار کەس لە تورکیا خراونەتە زیندانەوە و زیاتر لە 150 هەزار کەسیش لە کارەکانیان دەرکراون یان ڕاگیراون.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.