گۆرانیبێژی ناسراوی توركیا " تاركان " كه خاوه‌نی زۆرترین هه‌واداره له‌م وڵاته‌دا ، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌لبوومێكی نوێی گۆرانی بڵاوده‌اته‌وه كه چاوه‌روانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت ببێته پرفرۆشترین ئه‌لبوومی ساڵ .
له هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "سه‌باح " ی توركیدا هاتووه ، گۆرانیبێژی ناوداری توركیا له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌شی دووه‌می ئه‌لبوومی " عه‌هد و وه‌فا " بڵاوده‌كاته‌وه ، تاركان له‌م ئه‌لبوومه‌یدا به شێوه‌ی پۆپ كاری له‌سه‌ر گۆرانییه‌كان نه‌كردووه ، به‌لكو ستایلی " تورك سه‌عات میوزیك " ی تێیدا به‌كارهێناوه .
ئه‌م هونه‌ره‌نده ساڵی پار ئه‌لبوومێكی ستایلی پۆپی بڵاوكرده‌وه كه له ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ك هه‌فته‌دا 350 هه‌زار دانه سیدی لێفرۆشرا ، به‌مه‌ش ریكۆردی ساڵی شكاند له پرفرۆشتنی ه‌لبوومه‌كه‌یدا .
تاركان نه‌ته‌وه‌ی كوردی خۆشده‌وێت و به‌رده‌وام پشتگیریان ده‌كات ، چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا گۆرانییه‌كی بۆ منداڵانی جه‌زیره گوت ، ناوبراو هاوسه‌ره‌كه‌ی كورد و دانیشتووی ئه‌ڵمانیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.