هه‌ردوو گۆرانیبێژی كورد " شه‌هریار حه‌سه‌ن و سازان " ی هاوسه‌ری نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆیان كه بریتییه له گۆرانییه‌ك له ژێر ناوی " با ئاشت بینه‌وه " به شێوه‌ی دوێت بڵاوكرده‌وه .
گۆرانی " با ئاشت ببینه‌وه " تێكسته‌كه‌ی له لایه‌ن هێمن حه‌مید نووسراوه و " هه‌رێم سه‌ڵاح " ئاوازی بۆ ئاماده‌كردووه و " شوان كه‌ریم " كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه ئه‌نجامداوه ، تا ئێستا گۆرانییه‌كه له نێو تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ته‌نیا به شێوه‌ی ده‌نگ بڵاوكراوه‌ته‌وه ، بریاریش نه‌دراوه كه ئایا له داهاتوودا كلیپ بۆ گۆرانییه‌كه ده‌كرێت یا نا .
شه‌هریار حه‌سه‌ن و سازانی هاوسه‌ری بۆ یه‌كه‌مجاره گۆرانی دوێت بڵاوده‌كه‌نه‌وه ، سازانیش بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌ست به‌كاری هونه‌ری بكات ، شه‌هریار خه‌لكی شاری سلێمانییه و چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه ، له زنجیره درامای " پرس " به‌شداریكردووه و له گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداله‌كانی له ئه‌ورووپا ده‌ژیت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.