گۆرانیبێژ، هۆنیار، سه‌ماكار و ئه‌كته‌ری كۆلۆمبی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك لوبنانی شاكیرا له‌ڕێگای دوا ئه‌لبومی "ئه‌ل دۆرادۆ" له میانی هونه‌رمه‌ندانی گه‌ڕۆكی جیهانی له پاڕكی ڤۆدافۆن له ئیستانبوڵ به هه‌وادارانی شادبوو.
كۆنسێرته‌كه له لایه‌ن BKM رێكخرا و له میانی هاتنیدا بۆ سه‌ر سه‌كۆ شاكیرا به زمانی توركی گوتی: "سڵاو توركیا".
كۆنسێرته‌كه نزیكه‌ی دوو كاتژمێری خایاند و شاكیرا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر توانیویه‌تی سه‌ردانی ئیستانبوڵ بكاته‌وه و سوپاسی میوانداری گه‌رم و جۆشوخرۆشی هه‌وادارانی كرد.
له كۆتایی كۆنسێرته‌كه‌شدا شاكیرا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه شه‌وێكی ناوازه‌ی به‌سه‌ربردووه و گوتی: "به نیازی دیدار توركیا".
كوردستان تیڤی /كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.