به‌ێپى هه‌واڵێكى رووسیا ئه‌لیه‌وم، له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى شارى قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕویدا و به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه 12 كه‌س بوونه قوربانى.
هاوكات میدیاكانى وڵاتى میسر بڵاویانكردووته‌وه ته‌قینه‌وه‌كه له كۆگاى پتروكیمیاوى بووه و به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما له نێو كۆگاكه ته‌قینه‌وه ڕویداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى عه‌قید تامر ئه‌لرفاعى له لاپه‌ره‌ى فه‌یس بوكى ڕایگه‌یاند: به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كۆگاى پتروكیمیاوى ڕویدا كه سه‌ر به گۆمپانیاى هلیوبولیسه، و تیمه‌كانى فریاكه‌وتن و ئوتۆمبێله‌كانى ئاگركوژێنه‌وه به ئاراسته‌ى ئاگره‌كه ڕۆیشتوون و ئاگره‌كه‌یان كونتروڵ كردووه.
ئاژانسى هه‌واڵگه‌رى شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومییه‌وه ڕایگه‌یاند: به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه 12 كه‌س ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون.
دوابه‌دواى ته‌قینه‌وه‌كه وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى فڕۆكه‌وانى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى به درۆ خسته‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه كارى له گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى قاهیره‌ى كردبێت و هه‌روه‌ها ته‌كیدى له‌وه كرده‌وه كه گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى قاهیره به‌شیوه‌یه‌كى ئاسایى كاره‌كانى ده‌كات و هیچ گه‌شتییه‌ك ڕانه‌گیراوه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.