شوێنێك له‌شارۆچه‌كه‌ی شقڵاوه بۆته جێی سه‌رنجی موسڵمانه‌كان و كریستیانه‌كان كه سه‌ردانی ده‌كه‌ن و بهپێرۆزی لێی ده‌ڕوانن
له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گشتی ( شه‌قڵاوه- هیران) و له‌قه‌دپاڵی چیای سه‌فین، له به‌رزایی دۆڵێكه‌وه مه‌زارگه‌ی ڕه‌به‌نی بۆیه كه له به‌رزی ٢٠ م له‌شاخه‌كه هه‌ڵكه‌ندراوه ده‌كه‌وێته به‌رچاوان.
ئه‌م مه‌زارگه‌یه یه‌كێك بووه له خواپه‌رسته‌كان و بۆ ماوه‌ی ٦٨ ساڵ له‌م شاخه ژیاوه و ته‌نها یه‌كجار بۆ سه‌ردانیكردنی یه‌كێ هاتۆته خواره‌وه، به‌گوێره‌ی چیرۆكی “مار قه‌ره‌داغ” ئه‌م خواپه‌رسته ناوی ” ڕه‌به‌ن بێری” بووه و له ده‌وروبه‌ری سه‌ده‌ی چواری زاینی ژیاوه كه ئێستا به ره‌به‌ن بۆیه ناوده‌برێ.
كاتێك كه له مه‌زارگه‌كه نزیك ده‌بیته‌وه دیوارێك یاخود شوارهیهكت به‌رچاو ده‌كه‌وێت، ئه‌م دیواره بۆ نه‌وه‌ی شه‌شه‌می دوای ڕه‌به‌ن بێری ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌گوترێ كه قه‌بره‌كه‌ی ره‌به‌ن بێریش هه‌ر له‌وێدایه. ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری دێره‌كه بكه‌یت ده‌بینیت كه له شوێنێكی وادایه كه ڕهبهنهكه هه‌ر له‌دووره‌وه زانیویه‌تی كه كێ سه‌ردانی ده‌كات و له‌هه‌مان كاتیش له‌كاتی شه‌ڕو شوڕ په‌ناگه‌یه‌كی قایم بووه.
كریستیانه‌كان ئه‌م مه‌زارگه‌یه به پیرۆز داده‌نێن و بۆ مراز و منداڵبوون زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش زۆرینه‌ی كریستیانه‌كانی عه‌نكاوه ناوی ” بۆیه” له منداڵه‌كانیان ده‌نێن.
له ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی سێیه‌مین هه‌فته‌ی قیامه كریستیانه‌كانی كوردستان به بۆنه‌ی جه‌ژنی ” ره‌به‌ن بۆیه” ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و له ١٥ ی ئابیش دیسان به‌هه‌مان بۆنه له‌وێ كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌م شوێنه كاتی خۆی له ٦ ژوور پێكهاتووه كه له‌ناو چیاكه هه‌ڵكۆڵدراوه، سه‌ره‌ڕای خه‌زانێكی ئاو كه ئه‌ویش هه‌ڵكۆڵراوه و كاتی خۆی به‌فریان تێدا هه‌ڵگرتووه. هه‌موو ژوره‌كان كه ڕه‌به‌نه‌كانی تێدا ژیاوه ده‌چنه‌وه سه‌ریه‌كتری و ده‌گوترێ كه یه‌كێ لهژوورهكانیش شوێنی ڕستن و چنین بووه، وادیاره كه ڕه‌به‌نه‌كان خۆیان جلیان بۆخۆیان درووست كردووه.
دیوارێكی به‌رزیش له ته‌ك ژووری چنینه‌كه هه‌یه و ده‌لاقه‌یه‌كی بچووكی تێدایه، ده‌گوترێ هه‌ر كه‌سێك ٧ به‌رد بخاته ناو ده‌لاقه‌كه مرازی حاسڵ ده‌بێ.
له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو رووفاتی دووكه‌س له یه‌كێ له ژووره‌كان دۆزراوه‌ته‌وه و شوێنه‌وارناسی ئه‌ڵمانی ” رالف سولیكی” پشكنینی بۆ روفات و ئه‌و قوماشه كرده‌وه كه روفاتهكهی تێداپێچراوه مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ١٥٠٠ ساڵی به‌ر له‌زاینی بگه‌ڕێته‌وه. ده‌گوترا كه به‌ردێكی سوور كه درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٢ مه‌تر و به‌رزیه‌كه‌ی ٣٠ سم بووه له نێوان هه‌ردوو رووفاته‌كه دانراوه و رووفاتهكانیش له قوماشێكی سپی پێچراون كه وێنه‌ی خاچێكی له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش ئه‌م جۆره قوماشه كاتی خۆی له‌شه‌قڵاوه درووست ده‌كرا و به ” كراوا” ناسرابووه.
ئیمانداران جا چ كریستیان بن یاخود مسوڵمان سه‌ردانی ئه‌م شوێنه ده‌كه‌ن و له‌وێ مۆم دادگیرسێنن و بۆ به‌ره‌كه‌ت مشتێ له خۆڵی مه‌زاره‌كه له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌نه‌وه، وادیاره كه ڕه‌به‌ن بێری كه‌سێكی زۆر خواناس بووه و هه‌ربۆیه‌ش مسوڵمانه‌كانیش سه‌ردانی ده‌كه‌ن و به شیخ وسو ره‌حمان ناوی ده‌به‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار له یه‌ك كاتدا مسوڵمان و كریستیان له‌ته‌ك یه‌كتری لهمهزارهكه ده‌بینرێن.
له ساڵی ٢٠٠٥ ڕێگه‌ی ئه‌م مه‌زاره له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه قیرتاوكراوه و ته‌نانه‌ت تاوه‌كو نزیك مهزارهكهش رێگه‌ی ئۆتۆمبێل هه‌یه و دواتر ده‌كرێت به پێ تاوه‌كو مه‌زاره‌كه و به‌قه‌د پاڵی شاخی ره‌به‌نی بۆیا بڕۆیت.
نوسینی /ده‌شتی جاف وێنه‌گر/ شنۆ ره‌وف
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.