Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 15:20

تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى بچڕاندنى  په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌کان له‌ بریتانیا ده‌کات

ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا جیابێته‌وه‌
تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى بچڕاندنى  په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كان له‌ بریتانیا ده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى بچڕاندنى په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كانى نێوان وڵاته‌كه‌ى له‌ گه‌ڵ به‌ریتانیا كرد، ئه‌گه‌ر تێرێزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا پابه‌ندى پلانه‌كانى بێت بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا.

تره‌مپ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕوژنامه‌وانیدا وتى: پلانى تێرێزا مه‌ى بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ڕێككه‌وتنى بازرگانیمان له‌گه‌ڵ بریتانیا له‌ناو به‌رێت.

هه‌روه‌ها وتى: ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا جیابێته‌وه‌ جیتر ئه‌مریكا ڕێككه‌وتنى بازرگانى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا واژۆ ناكات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئه‌وروپادا مامه‌له‌ى ده‌كات نه‌ك وڵاتى به‌ریتانیا.

جێى ئاماژه‌یه‌ تا ئێستا تێرێزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا هیچ لێدوانێكى نه‌داوه‌ له‌سه‌ر قسه‌كانى تره‌مپ. 

ئاماده‌كردن وه‌رگێڕانى/سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.