به‌پێى هه‌واڵێكى ئه‌لغه‌د بریس ئه‌مڕۆ 13ى ته‌مموزى 2018، خۆپیشاندانی شارى به‌سڕه له دژى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و كه‌مى ئاو و كاره‌با به‌رده‌وامه و چه‌ند كۆمپانیاى نه‌وت و رێگه‌ى كێڵگه نه‌وتییه‌كان و دامه‌زراوه حكومییه‌كان گه‌مارۆ دراوون.
وه‌لید مه‌ته‌ر به‌ڕێوبه‌رى شاروچكه‌ى ئه‌لنه‌شوه سه‌ر به قه‌زاى ئه‌لقرنه له باكورى شارى به‌سڕه ڕایگه‌یاند: خۆپیشانده‌ران رێگه‌ى رویشتن بۆ كێڵگه‌ى نه‌وتى مه‌جنوون گرتووه و زیاتر له 200 هاوڵاتى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا خوپیشاندان و ناره‌زایى ده‌رده‌برن له دژى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى.
هاوكات له به‌غداد پایته‌ختى عێراق هاوڵاتیان بۆ پشتگیریكردن له خۆپیشانده‌رانى خه‌ڵكى شارى به‌سڕه له گۆڕه‌پانى ئه‌لته‌حریر خوپیشاندانیان ئه‌نجامداوه.
جێى ئاماژه‌یه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى ته‌مموز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕۆكسلى پایته‌ختى به‌لجیگاى به‌جێهێشت به‌ره‌و به‌سڕه گه‌رایه‌وه، به‌مه‌به‌ستى چاودێریكردنى ره‌وشى به‌سره و ئاگاداربوون له كێشه‌كانیان سه‌ردانى شارى به‌سڕه‌ى كردووه.
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه خه‌ڵكى شارى به‌سڕه دژى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانى ژیانیان ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه و تا ئێستا 1 كوژراو و 13 برینداریشى لێ كه‌وتۆته‌وه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.