بەهۆی ئاڵۆزبوونی رەوشی شاری بەسرهو بەردەوامی هاوڵاتیان لەسەر خۆپێشاندانەكانیان، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبرۆكسلەو گەیشتەوە شارى بهسره.
نووسینگەی سەرۆك وەزیران بڵاویكردۆتەوە، حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ هەینی شاری برۆكسلی پایتەختی بەلجیكای جێهێشتووەو گەیشتۆتەوە شاری بەسره، ئەوەش بەهۆی ئەو ڕەوشە ئاڵۆزەی چەند رۆژێكە شارەكەی گرتۆتەوە.
عەبادی لەگەڵ گەیشتنەوەی بۆ شاری بەسره زنجیرە كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی لەگەڵ بەرپرسانی مەدەنی و سەربازی سازكردووەو داوای راپۆرتێكی چڕوپڕیشی كردووە لەبارەی ئەو ڕەوشەی شارەكە تێی كەوتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.