موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات بۆ چاککردنی رەوشی کارەبا لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەراستی عێراق.
سەدر لە راگەیەنراوێکدا داوایکردووە، بۆ چاککردنی رەوشی کارەبا پەنا بۆ کۆمپانیا بیانییەکان ببرێت کە داگیرکارنەبوون و لێپرسینەوە لەو کەسانەش بکرێت کە گەندەڵبوون.
داواشی لە خۆپیشاندەرانی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کردووە بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەردەوامبن و ئەگەر پێویستیشی کرد پێکەوە خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجام بدەن.
راگەیەنراوەکەی سەدر پشتیوانییە بۆ خۆپیشاندانی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقە دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکان بەتایبەت کارەبا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.