Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 18:28

ترەمپ نامەیەکی کیم جۆنگ ئونى سه‌رۆکى کۆریاى باکور بڵاودەکاتەوە

سەرۆكی كۆریای باكور نامەیەك ئاراستەی ترەمپ ده‌كات
کوردستان TV
100%

سەرۆكی كۆریای باكور نامەیەكی ئاراستەی سەرۆكی ئەمریكا كرد و ترەمپیش دەقەكەی بڵاوكردەوە.

نامەكەی سەرۆكی كۆریای باكور دوای دیداری لوتكەی 12 ی حوزەیرانی نێوانیان دێت كە لەسەنگاپورا بەرێوەچوو.

ده‌قی نامه‌كه‌ی کیم جۆنگ ئون بۆ دۆنالد تره‌مپ:-

"به‌ڕێز سه‌رۆك، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ گرنگه‌ی 24 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ سه‌نگاپور له‌گه‌ڵ ئێوه‌ ئه‌نجامماندا و ئه‌و به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌ی واژوومانكرد، به‌ڕاستی ده‌ستپێكی گه‌شتێكی گرنگه‌. ده‌مه‌وێت خۆشحاڵیی خۆم له‌باره‌ ئه‌و وزه‌ و هه‌وڵه‌ نائاساییه‌ی ئێوه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و جێبه‌جێكردنی به‌یاننامه‌كه‌ نیشانتانداوه‌، ده‌رببڕم. به‌ڕێز سه‌رۆك، زۆر باوه‌ڕم به‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ راستگۆیانه‌ی من و ئێوه‌ و ئه‌و تێڕوانینه‌ بێوێنه‌ی نیشانماندا، به‌م نزیكانه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆریای باكوور و ئه‌مریكادا میوه‌ی خۆی ده‌به‌خشێت".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.