Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 17:29

چین پابەندە بەوەی چەکی ئەتۆمی لە نیمچە دورگەی کۆریا دابماڵدرێت

بارودۆخی نیمچە دورگەی كۆریا بە ئاراستەیەكی راست جولە دەكات
چین پابەندە بەوەی چەكی ئەتۆمی لە نیمچە دورگەی كۆریا دابماڵدرێت
کوردستان TV
100%

یانگ جێ چی ئەندامی مەكتەبی سیاسی لێژنەی مەركەزی حزبی شیوعی چین و ئەمینداری لێژنەی مەركەزی بۆ كاروباری دەرەوە رایگەیاند كە چین جەخت لە سەر داماڵینی چەكی ئەتۆمی لە نیمچە دورگەی كۆریا دەكاتەوە و ئامادەشە هەوڵ بدات و هاوكار بێت لە گەڵ هەموو لایەك لە پێناو سەقامگیری و ئاشتی لە نیمچە دورگەی كۆریا .

یانگ جێ چی لە ئاهەنگی كردنەوەی مونتەدای ئاشتی جیهانی حەوتەم كە ساڵانە لە پەكین بەرێوە دەچێت رایگەیاند بارودۆخەكەی نیمچە دورگەی كۆریا بە ئاراستەیەكی راست جولە دەكات و جەختیشی كردەوە كە هەموو لایەك پێویستە بە یەك ئاراستە برۆن و پابەندی بن .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.