بەهۆی نالەباری بارودۆخی ئەمنی لە ژمارەیەك پارێزگای عێراق ، هێلی ئاسمانی كوێت گەشتە ئاسمانیەكانی بۆ شاری نەجەف لە ئەمڕۆ شەممەوە راگرت تا كاتێكی نادیار .
هێلی ئاسمانی كوێت روونیكردەوە كە ئەوان هەڵدەستن بە گۆڕینی پلیتی گەشت كردن بۆ ئەو شارە یان گەراندنەوەی پارەی پلیت بەبێ هیچ باج خستنە سەر .
وەزارەتی ناوەخۆی كوێتیش حاڵەتی لە ناكاوی بۆ كارمەندانی لە سەر سنووری باكووری كوێت راگەیاند و هێزە ئەمنییەكانی لەو سنوورە بڵاوە پێكرد بەهۆی ئەو رووداوو خۆپیشاندانەی كە باشووری عێراق بەخۆوەی بینیوە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.