Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 11:00

ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له‌ پاکستان 128 که‌سی کرده‌ قوربانی

زیاتر له‌ 150 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ برینداربوون
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ پاكستان 128 كه‌سی كرده‌ قوربانی
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (139 وشە)
100%

سه‌ر له‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاری مستونگی ناوچه‌ی بلوچستانی پاكستان بوو به‌هۆی كوژرانی به‌لایه‌نی كه‌م 128 كه‌س و زیاتر له‌ 150 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ برینداربوون.

هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاكستان كه‌ نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نیگه‌رانیی ئه‌وه‌ی لای به‌رپرسانی ئه‌منیی و هاوڵاتییانی پاكستان درووستكردووه‌ كه‌ توندوتیژیی و ته‌نگه‌ژه‌ی زیاتری لێبكه‌وێته‌وه‌.

به‌رپرسانی پاكستان ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌ خۆكوژه‌كه‌ خۆی له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ گوێگرتن له‌ بانگه‌شه‌ی یه‌كێك له‌ كاندیده‌كان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌مشێوه‌یه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ زیاترین كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ده‌وترێت گروپی تیرۆریستیی داعش له‌ رێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی خۆیه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی كردووه‌ كه‌ ئه‌و خۆكوژه‌  چه‌كداری ئه‌وان بووه‌.

رۆژی رابردووش كاروانی بانگه‌شه‌ی یه‌كێك له‌ كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م وڵاته‌ كرایه‌ ئامانجی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك و له‌ ئه‌نجامدا چوار كه‌س كوژران، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یانی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.