Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 15:27

یه‌کێتى تۆپى پێى کوردستان تایبه‌ت به‌ پاڵه‌وانێتى هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاکان ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاو کرده‌وه‌

له‌ناوه‌ڕۆك ده‌قى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ بیزانه‌
کوردستان TV
100%


یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، ڕێنمایی تایبه‌ت به‌پاڵه‌وانێتى هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاكانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى تیپه‌كانى لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌دات : 

1- یاریزانانى له‌ دایكبووى 1998 بۆ سه‌ره‌وه‌ له‌ پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ڵبژارده‌ى لاوان یارى ده‌كات.

2- یاریزانانى له‌ دایكبووى 2000 بۆ سه‌ره‌وه‌ له‌ پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووان یارى ده‌كات.

3- پێویسته‌ هه‌موو یاریزانانه‌كان، له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان به‌شدارییان له‌ خولى لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان كردبێت.

4- هیچ یاریزانێك بۆى نییه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاكان یارى بكات، ئه‌گه‌ر ناسنامه‌ى لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستانى نه‌بێت.

5- پێویسته‌ ناسنامه‌ى بارى شارستانى یاریزانه‌كان له‌ هه‌مان پارێزگا ده‌رچووبێت، كه‌ یارى بۆ ده‌كات.

6- پێویسته‌ (راهێنه‌ر ـ یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر ـ راهێنه‌رى گۆڵپارێزان) كارگێرى هیچ یانه‌یه‌ك نه‌بێت.

7- پێویسته‌ (راهێنه‌ر ـ یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر ـ راهێنه‌رى گۆڵپارێزان) بڕوانامه‌ى باوه‌ڕپێكراوى ئاسیایی یان یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستانى هه‌بێت.

8- سه‌رپه‌رشتیارى تیپه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاكان، پێویسته‌ ئه‌ندامى یه‌كێتى تۆپی پێی لقه‌كانى كوردستان بێت.

9- هه‌ر یاریزانێك به‌بێ پاساو، داواى بانگهێشتكردنى له‌ لایه‌ن راهێنه‌ر له‌ هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌كه‌ى به‌شدارى نه‌كات، سزا ده‌درێت.

10- یارییه‌كان به‌ شێوازى ده‌ركردن به‌ دوو دۆڕان به‌رێوه‌ ده‌چێت.

11- ماوه‌ى یارییه‌كان (80) خوله‌ك ده‌بێت و به‌سه‌ر دوو گێم دابه‌ش ده‌كرێت.

12- چوار گۆڕانكارى بۆ یاریزانان بۆ هه‌ر یارییه‌ك رێگه‌پێدراوه‌.

13- ئه‌گه‌ر یارى له‌ كاتى یاسایی به‌ یه‌كسانبوون كۆتایی هات، راسته‌وخۆ په‌نا ده‌برێته‌ به‌ر لێدانه‌كانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى سزا.

14- ژماره‌ى یاریزانان له‌ لیستى ناوى یاریزانان (كشوفات) ده‌بێت (20) یاریزان بێت.

15- مه‌رجه‌ له‌سه‌ر هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك چاره‌سه‌ركه‌رى پزیشكى له‌گه‌ڵدا بێت.

16- مه‌رجه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كان، پێش ده‌ستپێكردنى پاڵه‌وانیه‌تی لیستى ناوى یاریزانان و كۆپى ره‌نگاوره‌نگى ناسنامه‌ى بارى شارستانى یاریزانه‌كان، پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بكه‌ن.

17- له‌ كاتى یارییدا، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتیارى تیپ بۆى نییه‌ رێنمایی بداته‌ یاریزانه‌كان.

18- یاریزانانى تیپى تازه‌پێگه‌یشتووان بۆى نییه‌ له‌ تیپى هه‌ڵبژارده‌ى لاوان یارى بكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یش یاریزانى تیپى لاوان بۆى نییه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووان بارى بكات.

19- مه‌رجه‌ له‌سه‌ر هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك، یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى هه‌بێت.

20- پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كان رۆژى چوارشه‌م 2018/7/18 كشوفات پێشكه‌ش بكه‌ن.


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.