Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 12:15

به‌هۆی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌ حکومه‌تی عێراق هێلی ئینته‌رنێتی له‌سه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌ک بڕیوه‌

هاووڵاتیان داوای چاكسازی و دامه‌زراندن و خزمه‌تگوزاری زیاتر ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

به‌پێی هه‌واڵێكی سۆمه‌ر نیوز به‌ هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ حكومه‌تی عێراق هێلی ئینته‌رنێت له‌ سه‌ر چه‌ند پارێزگای عێراق تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بڕیوه‌.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی عێراق هاووڵاتیانی تووڕه‌ كردووه‌و هاوكاتیش بۆته‌ هۆی وه‌ستانی كاره‌كانی زۆربه‌ی كۆمپانیا و فڕۆكه‌خانه‌كان.

هه‌روه‌ها پێگه‌ی سۆمه‌رییه‌ نیوز ده‌ڵێت: له‌شه‌وی رابردووه‌وه‌ خزمه‌تگوزاری تۆڕی ئینته‌رێت له‌زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق لاوازبووه‌و تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ی روون نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

چه‌ند رۆژیكه‌ له‌ به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق هاووڵاتیان ده‌ستییان به‌ خۆپیشاندان كردووه‌و داوای چاكسازی و دامه‌زراندن و خزمه‌تگوزاری زیاتر له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.