Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 12:28

ته‌واوی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق خراونه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌

به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی عێراقی گرته‌وه‌و توندو تیژی لێكه‌وته‌وه‌، ته‌واوی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بۆ هه‌ر بارێكی له‌ ناكاو خراونه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌.

به‌ فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، ته‌واوی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بۆ هه‌ر بارێكی له‌ ناكاو خراونه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌.

هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان داوای له‌ فه‌رمانده‌و به‌رپرسان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌، په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌و بۆ هه‌ر فه‌رمانێك ئاماده‌ بن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.