وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه هۆشداری ده‌داته ئێران و ده‌ڵێت: سووربوونێك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئێران سیاسه‌ته دوژمنكارییه‌كانی بگۆڕێت.
عادل جوبه‌یر ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه هۆشداری داوه‌ته ئێران و داوایكردووه كه تاران به سیاسه‌ته‌كانیدا بچێته‌وه و گۆڕانكاریی تیادا بكات.
ده‌شڵێت: رژێمی ئێران خۆی سیاسه‌تی خۆی داده‌ڕێژێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت له‌وه تێبگات كه په‌راوێزخستنی و فشاره‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه سووربوونێك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئێران سیاسه‌ته دوژمنكارییه‌كانی بگۆڕێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: aa
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.