نه‌یمار ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلیی تۆپێ كه له ئاستی جیهاندا لایه‌نگری زۆری هه‌یه، هه‌ر چه‌نده كه نه‌یتوانیی له مۆندیالی 2018ـدا جامی زێڕین بۆ وڵاته‌كه‌ی بباته‌وه، به‌ڵام به‌ربوونه‌وه و كه‌وتنه‌كانی له‌ناو گۆڕه‌پانه‌كان و له‌كاتی ركابه‌ره‌كانی له به‌رامبه‌ر تیپی وڵاته جۆراوجۆره‌كان به‌دڵنیاییه‌وه له یاده‌وه‌رییه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته مایه‌ی چه‌ندین بابه‌تی چێژبه‌خش و كۆمیدیی بۆ هانده‌ران و لاینه‌گرانی ئه‌م ئه‌ستێره ناوداره.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه لوچیانۆ جێیكوب كه دیزاینه‌رێكی هاوڵاتیی نه‌یماره وێنه‌ی بهربوونهوهكانی نه‌یماری كردووه به ده‌ستمایه‌ی كارێكی جیاواز و هه‌ركام له شێوازی بهربوونهوهكانی خستووه‌ته سه‌ر شێوازی یه‌كێك له پیته‌كانی ئه‌لفوبێی لاتین.
جێیكوب كه خۆی دانیشتووی ئایرله‌ندایه، هه‌موو پیته‌كانی ئه‌لفوبێی ( له A هه‌تا Z) به كه‌وتنه‌كانی نه‌یمار له گۆڕه‌پانی یاریی وێنا كردووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دیزاینه‌ره سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی ئه‌مكاره جیاوازه‌ی خۆی وتی: كۆكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كه‌وتنه‌كانی نه‌یمار كارێكی ئاسان نه‌بوو و ماندوبوونی زۆری ده‌ویست، به‌ڵام كۆتاییهاتنی دیزاینه‌كه نرخی كاره‌كه‌ی دیاریكرد.
لەم وێنەیە خوارەوە ئه‌لفوبێی نه‌یمار ببینن.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.