Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 17:45

سەرۆکی کرواتیا: ئارامیم نه‌ماوه‌ له‌چاوه‌ڕوانیه‌کى زۆری یاری کۆتایی دام

وه‌ك هه‌وادارێك هاتووم
کوردستان TV
100%

سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ كاتژمێر 6:00 ئێواره‌ به‌كاتى هه‌ولێر یاری كۆتایی جامى جیهانى 2018 ی ڕووسیا له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى كڕواتیا و فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت . 

هه‌ڵبژارده‌ى كڕواتیا له‌سه‌رۆكی وڵات و ته‌واوى هاوڵاتیانى له‌پاڵپشتیه‌كى باشى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان دابوون له‌ده‌ستپێكى مۆندیاله‌وه‌ تا گه‌یشتنیان به‌یاری كۆتایی ژماره‌یه‌كى باش بوون له‌پاڵپشتیان بۆ پێكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان 

كۆڵندا گرابار كیتاروفیچ سەرۆكی كرواتیا له‌لێدوانى بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند :   بە ئەوپەری پەرۆشیەوە چاوەروانی یاری كۆتایی جامی جیهانی ده‌كه‌م كه‌له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌ى وڵاتمان و فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت 

سه‌رۆكى كرواتیا ڕاشیگه‌یاند ، نازانم چۆن ئۆقرەبگرم تا  سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ . 

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند وه‌ك له‌ده‌ستپێكى مۆندیال ووتم وه‌ك هه‌وادارێك هاتووم نه‌وه‌ك سیاسیه‌ك یاخود سه‌رۆكى وڵات ، بۆیه‌ هه‌وادارێكى باشى وڵاته‌كه‌م له‌چاوه‌ڕوانى سبه‌ى دامم و ئارامیم نه‌ماوه‌ بۆ ئه‌و كاته‌ 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.