له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا وێنه‌یه‌ك ده‌ست كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگای دەرکی کەلار ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا، ڕووداوەکە لەجۆری پێکدادان و لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لەجۆرەکانی هۆندای مینی باس و مارسیدسێکی بارهەڵگر بووە.
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ڕووداوەکە بەهۆی پێچ کردنەوەی هەڵەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان و خێرایی ئەویتریانەوە ڕوویداوە، بەهۆیەوە شۆفێری هۆندای مینی باسەکە بریندار بووە .
هاتووچۆ لهكۆتادا ڕایده‌گه‌ێنێت ، تیمه‌كانى هاتووچۆ و تیمی ڕاگەیاندنی هاتووچۆ بۆ لێکۆڵینەوە دەست بەجێ گەشتنە سەر ڕووداوەکە...

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.