جوتیاری نه‌مسایی له‌چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌ی به سه‌رانسه‌ری ئه‌ورووپادا كه سێ مانگ پێش ئێستا ده‌ستیپێكردووه، گه‌یشته پارێزگای كاستامۆنوی توركیا.
كێرت كڵهكنهری ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ كه له نه‌مسا به پیشه‌ی جوتیارییه‌وه سه‌رقاڵه، له مانگی نیسانی رابردوودا بڕیاریدا ده‌ست به گه‌شتێك به ئه‌ورووپادا بكات.
كڵهكنهر به تراكتۆره‌كه‌ی و ئه‌و كه‌ره‌ڤانه‌ی كه تراكتۆره‌كه رایده‌كێشێت، ملی رێگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی گرتووه و هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا، پۆڵه‌ندا، لیتوانیا، ئایسله‌ندا، رووسیا، سلۆڤاكیا، هه‌نگاریا و رۆمانیا گه‌ڕاوه و گه‌یشتووه‌ته توركیا.
كێرت كڵهكنهر له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به درێژایی كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ره‌شدا ملی رێگه ده‌گرێت و له‌وێوه ده‌چێته جۆرجیا، له‌ویشه‌وه به كه‌شتی بۆ شاری ڤارنای بولگاریا ده‌په‌رێته‌وه و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌مسا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.