بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی جوان و ته‌ندروست كێشی له‌شت زیاد بكات به شێوه‌یه‌كی سروشتی ئه‌و هه‌نگاوانه جێبه‌جێبكه:
١- ھه‌وڵبده ھه‌موو ژه‌مه‌كان به تێری و به‌ته‌واوی نان بخۆی، به‌تایبه‌ت ژه‌می به‌یانیان، نه‌ك ژه‌مێك باش بخۆیت و ژه‌می دواتر كه‌مێك بخۆیت و ھه‌ندێك ژه‌میش نه‌خۆیت.
٢- ھه‌تا ده‌توانی نان و سه‌موون زۆر بخۆ له‌گه‌ڵ خواردنه‌كانت.
٣- چه‌ند جۆرێك له خواردن به‌یه‌كه‌وه بخۆ.
٤- ھه‌وڵبده وه‌سوه‌سه نه‌بێت یان زۆر كه‌م بێت، بۆ نموونه مه‌ڵێ ئه‌وه پیسه‌و ئه‌وه پاكه، چونكه ئه‌وه یه‌كیكه له ھۆكاره رێگره‌كان له‌به‌رده‌م زیاد بوونی كێش شته‌كان به به سروشتی خۆیانه‌وه وه‌ربڤره‌و زۆر بیانووی خراپ مه‌دۆزه‌وه.
٥- رۆژانه ئه‌وانه بخۆ به‌لام زیاده ره‌ویان تێدا مه‌كه، (شیر، په‌نیر، گۆشتی سوور، میوه‌ی ھه‌مه جحۆرو مۆز و باده‌م، په‌تاته، برنج، شه‌ربه‌تی گێزه‌ر و میوه وشككراوه‌كان.
٦- له نێوان ژه‌مه‌كاندا شتی دیكه بخۆ، ئه‌گه‌ر میوه‌شت خوار ته‌نھا یه‌ك جۆر مه‌خۆ به‌ڵكو چه‌ند جۆرێك به‌یه‌كه‌وه بخۆ.
٧- ئاسایی ده‌توانی ئیش و كاری خۆت بكه‌یت و جوله‌ت ھه‌بێت، مه‌رج نیه پێی لاواز بیت.
سه‌رچاوه/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.