چهند رۆژێكه له بهشێكی زۆری پارێزگاكانی ناوهڕاست و خوارووی عێراق هاووڵاتیان دهستییان به خۆپیشاندان كردووهو داوای چاكسازی و دامهزراندن و خزمهتگوزاری زیاتر له حكومهتی عێراق دهكهن، کچی سەدام حسێن پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق راگەیاند.
رەغدەی کچی سەدام حسێن کە تاکە کەسە لە بنەماڵەی سەدام کە میدیا عێراقی و عەرەبییەکان گرنگی پێدەدەن، لە نوێترین لێدوانیدا پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق راگەیاند.
لەتویتیكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رەغد سەدام دەڵێت: دانیشتوانی بەسرەی سەربەرز بە بەرزی و شكۆی دارخورماكانیان، هەروەكو چۆن رووبەرووی داگیركاری مەجوسی ئیرانی و داگیركاری ئەمەریكابوونەوە ، ئەمرۆ شۆرش لەدژی پارتە بەكرێگیراوەكان ئەنجامدەدەن بۆ ئازادكردنی خۆیان .
لەساڵی 2014شدا لەكاتێكدا داعش پارێزگای موسڵ و بەشێك لەشاری كەركوك و ئەنباری داگیركرد رەغد پشتیوانی خۆی بۆیان دەربڕی .
شایهنی باسه لە رۆژی 7 ی تەموزەوە خۆپیشاندان لە پێناو چاککردنی خزمەتگوزاریەکان لەشاری بەسرە دەستیپێکردو لە رۆژانی رابردوودا زۆربەی شاری عێراقی گرتۆتەوە، شەوی رابردوو ئەو خۆپیشاندانە گەیشتە شاری بابل و بەغدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.