دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیشتە بریتانیا، و لەگەڵ تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبووە.
ترەمپ ڕایگەیاند لەکۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بریتانیا چەند پرسێکمان تاوتوێکرد کە گرنگترینیان ئێران بوو، گوتیشی هەردووکمان کۆکین لەسەر ئەوەی ئێران نابێت هیچ کاتێک ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و پێویستە لە سەر ئەو بابەتە بووەستین.
دوێنێ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لەگەڵ تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: لە ئەمڕۆدا مەترسی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی گەورەترین کێشەی جیهانە.
ترەمپ دەڵێت لەگەڵ سەرۆک وەزیری بەریتانیا رێککەوتووە، کە “هەرگیز نابێت ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، داوا دەکات بەردەوامبێت لە فشارەکانی بۆ سەر ئێران.
هاوکات تێراێزا مەی رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ناتۆ باسیان لە دەسـتێوەردانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ تاووتوێی ئەوەیان کردووە، کە چی زیاتر بکرێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ئێران لە یەمەن و کەمکردنەوەی مەینەتەکانی خەڵکی سیڤیل.
هەروەها تێریزا مەی گوتی: ئێمە لەسەر زۆر شت کۆک بووین. بۆ نموونە لەسەر پێویستیی گەیشتن بە ریكکەوتنێکی درێژخایەن بۆ هەڕەشەی کۆریای باکوور، کە رێککەوتنەکە لە سەنگاپوور بۆ بابەتی چەکداماڵینی ئەتۆمیی بوو. بەریتانیا شانازی بە بەشداریی شارەزاکانییەوە دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.