Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 15:48

له‌ وڵاتی مه‌غریب هونه‌رمه‌ند " هه‌ندرین " رێزی لێنرا

دووه‌م ساڵه‌ له‌ وڵاتی مه‌غریب ئه‌نجامده‌درێت و به‌شداری تێدا ده‌كه‌م
کوردستان TV
100%


له‌ ئه‌نجامی به‌شداربوونی له‌ دووه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وله‌تی كارتۆنیدا كه‌ له‌ وڵاتی مه‌غریب به‌رێوه‌چوو ، هونه‌رمه‌ندی پێشه‌نگ له‌ بواری كاریكاتێر و كارتۆنی كوردی " هه‌ندرێن خۆشنا و" خه‌ڵاتێكی رێزلێنانی پێبه‌خشرا .

سه‌باره‌ت به‌م خه‌ڵاته‌ " هه‌ندرێن " ئاشكرایده‌كات ، ئه‌م فێستیڤاڵه‌ كارتۆنی و كاریكاتێرییه‌ ، فێستیڤالێكی نێوده‌وله‌تییه‌ و هونه‌رمه‌ندانی زۆرێك له‌ وڵاتی جیهان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ دووه‌م ساڵه‌ له‌ وڵاتی مه‌غریب ئه‌نجامده‌درێت و به‌شداری تێدا ده‌كه‌م .

وتیشی ، ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌ دوو ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتبوو ، یه‌كه‌میان كاریكاتێر و دووه‌میان كارتۆن ،سه‌باره‌ت به‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌م كاریكاتێری هونه‌رمه‌ندی ناسراوی مه‌غریب ئه‌لعه‌ره‌بی سه‌بان، كه‌ هونه‌رمه‌ندان هه‌ریه‌كه‌و به‌ ستایلی خۆی كاریكاتێری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یان كێشابوو وه‌ك رێزلێنان و یادكردنه‌وه‌یه‌ك بۆی ، ته‌وه‌ری دووه‌م سه‌باره‌ت به‌ كارتۆن بوو ده‌رباره‌ی ئاو هه‌روه‌ها كه‌می ئاو ، منیش به‌ دوو كار به‌شداریم كردبوو، یه‌كێكیان كارتۆن سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی ئاو، ئه‌وی تریان كاریكاتێری هونه‌رمه‌ند ئه‌لعه‌ره‌بی سه‌بان .

له‌ كۆتاییدا ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ وتی، شانازییه‌ بۆ من كه‌ له‌نێو ئه‌و هه‌موو هونه‌رمه‌نده‌ جیهانیه‌ خه‌ڵاتێكی رێزلێنانم پێببه‌خشرێت وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی كورد .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.