Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:26

چاویلکه‌ی زیره‌ک شوێنی مۆبایله‌ زیره‌که‌کان ده‌گرێته‌وه‌

‬ئەم چاویلەكەیە شاشەیەكە هەموو شتێكت پشان دەدات
کوردستان TV
100%

به‌ پێی تێپه‌ربوونی كات مۆبایلە زیرەكەكان بەرەو نەمان دەچن ، هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته‌ تەكنەلۆجیایەكی‮ ‬نوێ شوێنیان بگرێتەوە و بتوانرێت لە جێگای‮ ‬مۆبایل و تەلەفیزۆن و لاپتۆپ و تابلێتەكان بەكاربێت و هەموو كارێكی‮ ‬پێ بكرێت‮.‬

‮ ڕۆنی‮ ‬ئابۆڤیدس‮، ‬ بەڕێوەبەری‮ ‬جێبەجێكاری‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬ماجیك لیدس ، لە كۆنفرانسێكی‮ ‬ڕۆژنامەوانیدا باس لەم تەكنەلۆجیا نوێیە دەكات ‮، ‬بەڵام ئەوه‌ ته‌نیا " رۆنی " نیە باس لەوە دەكات تەلەفۆن و مۆبایلە زیرەكەكان‮ ‬ڕۆژێك دەمرن .

 ‬ساڵی‮ ‬پێشووش " مارك زوكەربێرگ‮ " ‬بەڕێوەبەری‮ ‬جێبەجێكاری‮ ‬كۆمپانیا فەیسبووك‮ باسی‮ ‬لەوە كرد ، كە تەكنەلۆجیا و دنیای‮ ‬خەیاڵی‮ ‬دیجیتاڵی‮ ‬دەست بەسەر جیهانی‮ ‬فیزیاییدا دەگرێت و هەموو شتێك بە شاشە جێگەی‮ ‬دەگیرێتەوە‮.‬

جێی باسه‌ ، ئه‌وه‌ی بیری لێده‌كرێته‌وه‌ ببێته‌ جێگره‌وه‌ی مۆبیله‌ زیره‌كه‌كان چاویلكه‌ی زیره‌كه‌ ،‮ ‬ئەم چاویلەكەیە شاشەیەكە هەموو شتێكت پشان دەدات هەر لە نامە ناردن و ئیمەیل و بەرنامە و تەنانەت سەیركردنی‮ ‬فیلمیش .

‬لە ئێستادا كۆمپانیاكانی‮ ‬مایكرۆسۆفت و ئنتێل كار لەسەر ئەو داهێنانە دەكەن و دەڵێن ئەگەر هەموو شتێكت لە چاویلكەیەكەوە دەست بكەوێت بۆچی‮ ‬مۆبایلێك بەجیا هەڵبگریت‮. ‬بۆ ئەم داهێنانە نوێیەش كە چاویلكەی‮ ‬زیرەكی‮ ‬پێ دەوترێت،‮ ‬مارك زوكەربێرگ دەڵێت ئێمە ته‌نیا دەیەیەك دوورین لە چاویلكە زیرەكەكانەوە‮ .‬
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.