كۆمپانیای " ئاكا ته‌كنۆلۆژی " فه‌ره‌نسی له بواری هاتوچۆدا دیزاینی داهێنانێكی زۆر ناوازه‌ی ئه‌نجامداوه ، ئه‌ویش به یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی فرۆكه و شه‌مه‌نده‌فه‌ره له یه‌ك به‌رهه‌مدا .
ئه‌م به‌رهه‌مه تازه‌ی كۆمپانیای " ئاكا ته‌كنۆلۆژی " له یه‌ك كاتدا ده‌توانێت هه‌م وه‌كو شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌سه‌ر زه‌وی بروات و هه‌میش وه‌ك فرۆكه‌یه‌كی ئاسای به ئاسمانه‌وه بفرێت .
ئه‌م دیزاینه نوێیه كه له لایه‌ن ئه‌م كۆمپانیا فه‌ره‌نسیه‌وه خراوه‌ته روو ، به شۆرشێك له بواری هاتوچۆدا هه‌ژمار ده‌كرێت ، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌سه‌ر وشكایی هاوشێوه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك بروات ، ئه‌وا ده‌توانی باڵه‌كانی هه‌ڵبگرێته‌وه و یان لێبكرێته‌وه ، ئینجا ده‌چێته ده‌چێته سه‌ر سكه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان و وه‌كو هه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی دیكه‌ی ئاسایی ده‌تانێت گه‌شت بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.