به پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان جارێكی دیكه خۆپیشاندان له‌شاری به‌سره ده‌ستی پێكرده‌وه و خۆپیشانده‌ران هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به گازی فرمێسك رێژ بڵاوه به خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن.
خۆپیشانده‌ران له هوتافهكانیاندا داوای دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها به هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه حكومه‌تی خۆجێی شاره‌كه ده‌وامی فه‌رمی له پارێزگاكه‌دا راگرت.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكه پارێزگا شیعه نشینه‌كان ده‌ستییان به خۆپیشاندان كردووه‌و خۆپیشاندانه‌كانیش به‌ره به‌ره په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و گه‌یشتوونه‌ته به‌غدای پایته‌خت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.