له هه‌رێمی كه‌لیفۆرنیای وڵاتی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ بێ سه‌ر شوێن بوو ئافره‌تێك ژیانی له‌مردن بۆگه‌راییه‌وه.
پۆلیس رایگه‌یاند: له كاتی گه‌رانی ئاسایی خۆیان ئۆتۆمۆبیلێكیان له رێگای بیابانیدا له جۆری جێب بینی كه له‌شوێنێكی چۆڵه‌وانی بوو كاتی له ئۆتۆمۆبیله‌كه نزیك بوونه‌وه ئافره‌تێكیان به ناوی(ئه‌نجیلا هرناندیز) ته‌مه‌ن 23 ساڵ له ناو ئۆتۆمۆبیله‌كه بوو.
ئافره‌ته‌كه ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌م له رێگای بیابانی له‌كار كه‌وت په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ جیهان پچڕا هیچ خوارده‌مه‌نیشم پێنه بوو ، من ماوه‌ی 7 رۆژ ته‌نیا ئاوی رادێته‌ری ئۆتۆمۆبیله‌كه‌م ده‌خوارده‌وه هرناندیز جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه سوپاسی پۆلیسه‌كان ده‌كه‌م كه گیانی منیان له مردن رزگار كرد.
سه‌رچاوه/ سپۆتنیگ
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.