به‌هۆی تێكچوونی ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه، چوار كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ شاری نه‌جه‌ف راگرت.
هێله ئاسمانییه‌كانیش بریتین له فلای دوبه‌ی ئیماراتی و كۆمپانیای هێلی شانشینی ئورده‌ن و كۆمپانیای هێلی ئاسمانی كوه‌یتی و هاوكاتیش رێره‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی وڵاتی ئێرانی له‌نه‌جه‌فه‌وه رووه‌و به‌غدا بۆته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكه پارێزگا شیعه نشینه‌كانی باشوور و هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی به‌غدای پایته‌خت رژاونه‌ته نێو شه‌قامه‌كان و داوای هه‌لی كار‌و خزمه‌تگوزاری وه‌ك ئاو‌و كاره‌با ده‌كه‌ن.
وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كیش حكومه‌تی عێراق چه‌ند به‌ڵێنێكی به خۆپیشانده‌ران داوه، به‌ڵام خۆپیشاندان تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه و كوژراو برینداریشی لێكه‌وتۆته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/ عاجل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.