Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 11:11

زیانه‌کانی به‌کارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیکترۆنی

مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات .
کوردستان TV
100%


به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ بۆ ته‌ندروستی  مرۆڤ  زیانێكی زۆری هه‌یه‌ ، به‌ تایبه‌ت به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی مه‌ترسی زۆری بۆ ده‌ماری خوێن و دڵ هه‌یه‌ .

زانایانی ئه‌مریكی توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌ به‌شی پزیشكی زانكۆی بۆستن ئه‌نجامداوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ به‌ هۆی بوونی ئه‌و تام چێژه‌ی كه‌ ده‌كرێته‌ جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ ، زیان به‌ر ده‌ماره‌خانه‌كانی خوێن و دڵ ده‌كه‌وێت .

زانا ئه‌مریكییه‌كان ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یان له‌ سه‌ر 9 جۆری تامی جگه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ئه‌نجامداوه‌ كه‌ بریتیبون له‌ " مۆز ، كه‌رێ ، دارچین ، گوڵی كۆڤ ، گولی ئیوكالیپته‌س ، نه‌عنا ، شیلك ، ڤانیلا و گه‌نمه‌ شامی " ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر خانه‌كانی  ده‌مار و دڵ تاقیكراونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتوو كه‌ زیانێكی زۆر به‌م خانانه‌ ده‌گه‌یه‌نن .

یه‌كێك له‌ توێژه‌ره‌كانی به‌شدار بوو له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ ناوی " جێسیكا فیته‌رمان " ئاشكرایده‌كات كه‌ ئه‌و تامه‌ی له‌ ده‌خرێته‌ جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ به‌ ته‌نیا و بێ بوونی ئه‌و پێكهاتانه‌ی دیكه‌ كه‌ له‌ جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنیدا هه‌ن ، مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات .

جێی ئاماژه‌یه‌ ، جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌كارده‌هێنرێت و به‌كارهێنه‌ران وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ جگه‌ره‌ به‌كاریده‌هێنن .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.