Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:28

گۆران به‌ ژماره‌یک پرۆژه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ کوردستان

یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌ تازه‌كانی له‌ وڵاتی رووسیا كلیپ ده‌كات
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "گۆران نووری " به‌ مه‌به‌ستیبه‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی ژماره‌یه‌ پرۆژه‌ی هونه‌ری ، له‌ ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سویده‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كوردستان .

گۆران اشكرایده‌كات ، له‌ ئێستادا  به‌ هۆی لێك تێگه‌یشتنێكی باش له‌ نێوان خۆی و هونه‌رمه‌ند " ئاریۆس حه‌مه‌ سه‌عید " ه‌وه‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانی له‌ لایه‌ن ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت ،وتیشی نوێترین كار كه‌ له‌م كاته‌دا بۆی ئاماده‌كردووه‌ ، بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌كی خاو كه‌ ته‌واو له‌ رۆحیه‌وه‌ نزیكه‌ .

هونه‌رمه‌ند گۆران نووری به‌ نیازه‌ ه‌م گۆرانییه‌ له‌ كوردستان كلیپ بكات ، له‌ هه‌مان كاتدا به‌ نیازه‌ یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌ تازه‌كانی له‌ وڵاتی رووسیا كلیپ بكات .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ خاوه‌نی ژماره‌یك له‌ گۆرانی كلیپه‌ ،دوایین به‌رهه‌می بریتی بوو له‌ گۆرانییه‌ك له‌ ژێر ناوی " ماچ " كه‌ له‌ لایه‌ن خه‌لكه‌وه‌ پێشوازییه‌كی باشی لێكرا .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.