Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:42

به‌کارهێنانی هێدفۆن منداڵ تووشی لاوازی بیستن ده‌کات

چاره‌سه‌ری نییه‌ و منداله‌كه‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی به‌ ده‌ستییه‌وه‌ ده‌نالێنێت
کوردستان TV
100%


ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی بیستۆك " هێدفۆن " گوێ له‌ گۆرانییه‌كان ده‌گرن ،ئه‌گه‌ری زۆرتری تووشبونیان به‌ لاوازی بیستن هه‌یه‌ له‌ منداڵانی دیكه‌ی ئاسایی .

به‌ گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانستی كه‌ له‌ وڵاتی هۆله‌ندا له‌سه‌ر هه‌زار و 316 منداڵ له‌ نێوان ته‌مه‌نه‌كانی 9 بۆ 11 و له‌سه‌ر به‌رزی گوێگرتن له‌ گۆرانی و ئه‌و كاته‌ی كه‌ به‌ گوێكرتن له‌ گۆرانی به‌سه‌ری ده‌به‌ن ئه‌نجامدرا .

ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ كه‌ 443 منداڵ واته‌ له‌ سه‌دا 14 ی منداڵه‌ به‌شداربووه‌كان به‌ ده‌ست كێشه‌كانی بیستنه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و توانای بیستنی قسه‌یه‌كیان نییه‌ كه‌ تۆنی ده‌نگه‌كه‌ به‌رز بێت ، هه‌روه‌ها زانایان هۆكاری لاوازی ئاستی بیستن له‌ منداڵ ده‌گه‌رێننه‌وه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی منداڵان به‌ ده‌نگه‌ ده‌نگو ژاوه‌ژاوی زۆر .

هه‌روه‌ها زانایان ئاوه‌شیان ئاشكراكردووه‌ كه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی ئامێری گوێگرتن له‌ گۆرانی له‌ هه‌فته‌یه‌كدا رۆژێك بۆ دوو رۆژ به‌كاری ده‌هێنن ، زیاتر تووشی كێشه‌كانی بیستن ده‌بنه‌وه‌ به‌راورد به‌م منداڵانه‌ی كه‌ ئه‌مجۆره‌ ئامیرانه‌ به‌كارناهێنن .

له‌ كۆتاییدا ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه‌ ئه‌و مندالانه‌ی ئامێره‌كانی گوێگرتن له‌ گۆرانی به‌كارده‌هێنن ، یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی لاوازبوونی هه‌ستی بیستن و كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی بیستن له‌ ته‌مه‌نی مندالیدا و لاوازی ئاستی بیستنیش چاره‌سه‌ری نییه‌ و منداله‌كه‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی به‌ ده‌ستییه‌وه‌ ده‌نالێنێت .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.