Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:28

شیراز خه‌ریکی به‌رهه‌مهێنانی یه‌که‌م کلیپی گۆرانییه‌

به‌شداری له‌ فیلمێكی سینه‌مایی و ژماره‌یه‌ك له‌ كاری شانۆیی و درامی كردووه‌
کوردستان TV
100%

كچه‌ ئه‌كته‌ر و شانۆكار " شیراز هانۆ " ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نێكی زۆر كورته‌ هاتۆته‌ نێو دنیای جوانی هونه‌ره‌وه‌ ، به‌ڵام توانیویه‌تی  له‌م ماوه‌ كورته‌دا شوێن په‌نجه‌ی دیاری هه‌بێت  به‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر شانۆ و درامادا .

شیراز له‌ باره‌ی كاره‌ هونه‌رییه‌كانیدا ئاشكرایده‌كات ، دنیای هونه‌ری عه‌شقێكی گه‌وره‌ و حه‌زێكی له‌ مێژینه‌ و منداڵی ئه‌و بوونه‌ ، متمانه‌یه‌كی زۆریشی به‌ خۆی هه‌یه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن له‌م بواره‌دا ،وتیشی تا ئێستا به‌شداری له‌ فیلمێكی سینه‌مایی و ژماره‌یه‌ك له‌ كاری شانۆیی و درامی كردووه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند كارێكی رێكلامیدا به‌شداری كردووه‌ .

جێی باسه‌، ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ئێستادا له‌گه‌ل گرووپه‌كه‌ی خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنان و ئاماده‌كردنی كلیپێكی گۆرانی كه‌ پره‌ له‌ جوانیی و نوێگه‌ری له‌ نێو كاره‌ هونه‌رییه‌كانی ئێستادا .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.