Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:01

پۆلیسی تورکیا ژماره‌یه‌ک ئەندامی "ھەدەپە"ی دەستگیرکرد  

8 ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" دەستگیرکران
کوردستان TV
100%

پۆلیسی تورکیا لە گەڕەکی "گیولسویو"ی ناوچەی ماڵتەپەی ئیستەنبول لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی ماڵاندا 8 ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"ی دەستگیرکرد و یەکێک لە دەستگیرکراوەکانیش پاڵیوراوی ھەدەپەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە كه‌ "ھەدەپە" وەکو پارتێکی رێگە پێدراو بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی تورکیادا کردوە و توانیویەتی 67 کورسی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەدەستبھێنێت، بەڵام حکومەتی تورکیا لە دوای کودەتاکەی 14ی تەمموزی 2015ه‌وه‌ بەردەوامە لە دەستگیرکردنی ئەندامانی ھەدەپە و چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی لەو وڵاتەدا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.