Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 14:30

سه‌عد حه‌دیسی: چه‌ند ده‌ستێکى تێکده‌ر له‌پشت خۆپیشاندانه‌کانى عێراقدا هه‌ن

سه‌عد حه‌دیسی: ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندانه‌كان به‌ ئاقارێكی تردا به‌رن
کوردستان TV
100%

سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند" چه‌ند ده‌ستێكى تێكده‌ر ده‌یانه‌وێت ئاقاری خۆپیشاندانه‌كانى عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كى تر بگۆڕن.

سه‌عد حه‌دیسی رایگه‌یاند" حكومه‌ت داواكاری خۆپیشانده‌ران به‌ ڕه‌وا ده‌زانێت، به‌ڵام چه‌ند ده‌ستێكی تێكده‌ر هه‌ن، ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندانه‌كان به‌ ئاقارێكی تردا به‌رن. 

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌هۆی خراپیی ره‌وشی پارێزگای به‌سره‌ له‌رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌، هاووڵاتییان رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێرشیان كرده‌ سه‌ر داموده‌زگاو به‌ره‌گا حكومییه‌كان، دواتر چه‌ند پارێزگایه‌كی باشوری عیراقیش بۆ پاڵپشتیكردنی خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، له‌ به‌رامبه‌ردا لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق هێڵه‌كانی ئه‌نته‌رنێتیان له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراقدا راگرت.

حكومه‌تی عیراق بڕی 5.3 ترلیۆن دیناری ته‌رخانكردووه‌ بۆ بنیاتنانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكه‌و په‌یداكردنی پله‌ی وه‌زیفی بۆ بێكاران. هه‌روه‌ها بڕیاریشدراوه‌ له‌ بواری سێكته‌ری كاره‌باو په‌یداكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌و خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پارێزگاكه‌ چاكسازیی بكرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.