Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 14:25

به‌سه‌دان دۆلار زیان به‌ر عێراق ده‌که‌وێت

به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژه‌ی خوارووی عێراق
کوردستان TV
100%


به‌پێی بەدواداچوونێك زیانی سەدان ملیۆن دۆلار به‌ر عێراق كه‌وتووه‌، هەروەها دەروازە سنووریەكانی سەفوان لەگەڵ كوێت و شەلامچە لەگەڵ ئێران بەتەواوی داخراون.

ڕۆژنامەی (ئەلعەرەبی ئەلجەدید)ی بەریتانی لە بەدواداچوونێكدا ئاشكرای كردووە لە چەند رۆژی رابردوودا كەرتەكانی دارایی و بازرگانی و خزمەتگوزاری لەو شارانەی عێراقدا كە خۆپێشاندانیان تێدا دەكرێ و حكوومەت بەئاگر و ئاسن وەڵامی داونەتەوە، زیانی گەورەیان بەركەوتووە.

رۆژنامەكە لەبارەی زیانی سەدان ملیۆن دۆلاریشەوە، كە بەر حكوومەت و كۆمپانیاكان دەكەوێ، ئاماژەی بەوە كردووە كە بەلایەنی كەمەوە 80 ڕێگەی سەرەكی بەرەو بەندەرە نەوتی و بازرگانییەكانی بەسرا گیراون، هەروەها دەروازە سنووریەكانی سەفوان لەگەڵ كوێت و شەلامچە لەگەڵ ئێران بەتەواوی داخراون.

نزیكەی هەفتەیەكە خۆپێشاندانێكی فرەوان پارێزگای بەسرا و پارێزگاكانی تری ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتووەتەوە، ئەمەش بەهۆی بێ باكییەكانی حكوومەت لە هاووڵاتیان و پێنەدانی وزەی كارەبا و ئاوی خواردنەوە و دابین نەكردنی هەلی كار.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.