له میانه‌ی به‌رێوه‌چونی بیست و یه‌كه‌مین مۆندیال كه وولاتی روسیا مێواندارێتی ئه‌م پاڵهوانیهتهی كردبوو ، له یاری كۆتاییدا هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و كرواتیا رووبه‌رووی یه‌كبوونه‌وه ، كهلهشێرهكانی فه‌ره‌نسا به‌سه‌رپه‌رشتی دیشامپ توانیان به ئه‌ندامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی كڕواتیا ، فه‌ره‌نسیه‌كان بۆ جاری دووه‌م نازناوه‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه ، له دوای كۆتایی هاتنی ئه‌م پاڵه‌وانێته ئاماره‌كان به‌م شێوه‌یه بون له كۆی 64 یاریدا
9 یاری به یه‌كسان بون كۆتایی هات ، 55 یاریش به سه‌ركه‌وتن كۆتایی هات ، له 4 یاریش دا په‌نا برایه به‌ر لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه ، 217 كارتی زه‌رد به‌ڕووی یاریزانان به‌رز كرانهیهوه له‌گه‌ڵ 4 كارتی سور .
هه‌لبژارده‌ی به‌لژیكا باشترین هێلی هێرش به‌ری هه‌بوو له مۆندیال به تۆماركردنی 16 گۆڵ .
هاری كینی ئینگلیزی به تۆماركردنی 6 گۆڵ بوبه گۆڵكاری ئه‌م مۆندیاله . لۆكا مۆدریچی كرواتی به باشترین یاریزانی مۆندیال ده‌ست نیشانكرا ، كلین مباپی فه‌ره‌نسیش وه‌كو باشترین یاریزانی لاوی مۆندیال ده‌ست نسشانكرا ، كۆرتوای گۆڵپاریزی به‌لژیكاش به باشترین گۆڵپاریزی مۆندیال ده‌ست نیشانكرا ، هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیاش خه‌لاتی یاری خاوێنی پێ به‌خشرا .
كامه‌ران زێتى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.