Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 17:24

لە فەرەنسا 845 ئۆتۆمبێل سوتێنران

ئاهەنگی نیشتیمانی فەرەنسا
فەرەنسا ... 845 ئۆتۆمبێل سوتێنران
کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوەخۆی فەرەنسا رایگەیاند كەلە پەراوێزی ئاهەنگەكانی جەژنی نیشتیمانی بەهۆی كردەوەی توندوتیژی كە رۆژانی هەینی و شەمووی رابردوو فەرەنسا بەخۆیەوە بینی ، 845 ئۆتۆمبێل سوتێنرا و 508 هاوولاتی گومانلێكراو دەستگیركراون .

گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی ناوەخۆی فەرەنسا رایگەیاند  بەبەراورد لە گەڵ ساڵی رابردوو ژمارەی ئۆتۆمبێلە سوتێنراوەكانی ئاهەنگی جەژنی نیشتیمانی فەرنسا كەمترە و پارساڵ ئاگر لە 897 ئۆتۆمبێل وەردرا .

هەر لە ئاكامی ئەو ئاۆزی و گرژییەی نێوان هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتیان 29 كارمەندی هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون .

فەرەنسا 110 هەزار كارمەندی پۆلیسی لەو وڵاتە بڵاوە پێكرد بۆ ئەوەی سەلامەتی ئاهەنگێڕەكان مسۆگەر بكات كە ئەمساڵ ئاهەنگی نیشتیمانی فەرەنسا هاوكات بوو لە گەل یاری كۆتایی جامی جیهانی كە فەرنسا تیایدا بەرامبەر بە كرواتیا سەركەوت.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.