Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 14:43

به‌بڕیاری حکومه‌تى عێراق خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت بۆ ته‌واوى شاره‌کان گه‌ڕێندرایه‌وه‌

به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانى هاوڵاتیان بڕدرابوو
کوردستان TV
100%

كه‌ناڵى سۆمه‌ریه‌ى عێراقى بڵاوى كرده‌وه‌ ، حكومه‌تى عێراق بڕیاری دا خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت بۆ ته‌واوى ناوچه‌كانى عێراق بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ ، دوای ئه‌وه‌ى له‌ڕۆژانى ڕابردوو به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانى هاوڵاتیان بڕدرابوو . 

بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق ، هه‌رێمى كوردستانیشى گرتووه‌ له‌ڕۆژانى ڕابردوو كه‌له‌ته‌واوى شاره‌كانى كوردستان هێلى ئه‌نته‌رنێت پچڕا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر . 

كه‌ناڵى سۆمه‌ریه‌ى عێراقى ڕاشیگه‌یاند له‌ئێستادا له‌شاره‌كانى عێراق هێلى ئه‌نته‌رنێت كارایه‌ و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان 


خۆپیشاندانه‌كانى هاوڵاتیان له‌پارێزگاكانى به‌سره‌و نه‌جه‌ف و میسان و موسه‌ننا و به‌غدا ، به‌هۆی كه‌مى خزمه‌تگوزاری و خراپى ڕه‌وشى ژیانى هاوڵاتیانى عێراقى به‌ڕێوه‌چوو تێیدا له‌هه‌ندێ ناوچه‌ و شوێنى عێراق به‌هۆی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه‌

شوان عه‌زیز 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.