Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 14:23

په‌رله‌مانی کوێت تاوتوێی خۆپیشاندانه‌کانی عێراق ده‌کات

ئێواره‌ی دوێنێ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ میری كوێت ئه‌نجامدابوو
کوردستان TV
100%

سبه‌ی سێشه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نی ئوممه‌ (په‌رله‌مانی كوێت) به‌ ئاماده‌بوونی حكوومه‌ت، ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه‌ ماوه‌ی ھه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزگاكانی باشووری عێراق له‌ به‌رامبه‌ر نه‌بوونی ئاو، كاره‌با و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار به‌رده‌وامه‌، تاوتوێده‌كات.

ھاوكات میری كوێت، سه‌باح ئه‌حمه‌د سه‌باح رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌یان ئاماده‌یه‌ ھه‌موو پشتیوانییه‌ك به‌ ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وه‌ی ئێستا عێراق پیادا تێپه‌ڕده‌بێت پێشكه‌ش به‌ حكوومه‌تی عێراق بكات.

ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ میری كوێت، سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح ئه‌نجامدابوو.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا، سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح رایگه‌یاندبوو كه‌ ئومێده‌وارن ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ عێراق به‌رقه‌رار بێت، ھه‌روه‌ھا رۆڵه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ یه‌كڕیز و یه‌كگرتووبن و ھه‌وڵه‌كانیش له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل و ڵاتدا چڕ بكرێنه‌وه‌، عێراقش ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستا كه‌ رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه‌، تێپه‌ڕێنێت.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.