غوده ڕژێنێكی بچوكه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی ملی مرۆڤ، ماڵپه‌ڕی (wikipedia) چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به غوده بڵاوكردووه‌ته‌وه، باشترین و خراپترین ئه‌و خۆراكانه‌ی خستووه‌ڕوو كه به‌سوودن یاخود زیان به غوده ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌م ڕژێنه بچووكه‌ی ناو مل كه له شێوه‌ی په‌پوله‌دایه، یارمه‌تیی ڕێكخستنی مێتابۆلیزم و پله‌ی گه‌رمیی له‌ش و لێدانی دڵ ده‌دات، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی هۆڕمۆنی TH زیاد بكات كه غوده ده‌ریده‌دات، ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌ویی و خه‌مۆكیی و هه‌ستیاریی و هه‌ستكردن به سه‌رما، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هۆڕمۆنه كه‌مبكات، ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی كێش و ناجێگیربوونی لێدانی دڵ و ئاره‌قكردنه‌وه و دڵه‌ڕاوكێ.
خراپترین ئه‌و خۆراكانه‌ی زیان به غوده ده‌گه‌یه‌نن:
مادده‌ی گلۆتین، كه له گه‌نم، نان، شێلم و هه‌ویر هه‌یه.
خواردنه له‌قوتوونراوه‌كان.
خواردنه ئاماده‌كراوه خێراكان.
خواردنه‌وه گازییه‌كان.
باشترین خۆراكه‌كان بۆ غوده:
ماست
شیر
مریشك و گۆشتی گوێره‌كه
ماسی
هێلكه
شیلك و تووه‌كان
قه‌ڕنابیت و كه‌له‌رم و برۆكلی
پاقله‌مه‌نییه‌كان
سه‌رچاوه/ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.