Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 14:30

شه‌پۆلی ناڕه‌زایی هاولاتیان له‌ به‌سره‌وه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا

وه‌زیری كاره‌بای عێراق بۆ دابینكردنى كاره‌با سه‌ردانى سعوودیه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

شه‌پۆلی ناڕه‌زایی هاولاتیانى عێراق له‌ شارى به‌سره‌وه‌ گه‌یشته‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ شارى به‌غدا.

كه‌ناڵه‌ی "سۆمه‌ریه‌ نیوز" بڵاویكرده‌وه‌، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16-7-2018 له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆرى هاووڵاتیان خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تێیدا داوای دابینكردنی ئاو و كاره‌با و باشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و نه‌هێشتنی بێكاریان كرد. به‌لام دواتر هێزێكی ئه‌منی زۆر بڵاوه‌یان پێكرا.

له‌م باره‌وه‌ وه‌زیری كاره‌بای عیراق به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با، به‌ بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، سه‌ردانی سعودیه‌ ده‌كات و سه‌ردانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.