Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:33

ئەردۆغان و تره‌مپ جه‌ختیان له‌ جێبەجێکردنی رێککه‌وتنى منبج کرده‌وه‌

ئەردۆغان پەیوەندیه‌كى تەلەفۆنی لەگەڵ تره‌مپ ئەنجامداوە
کوردستان TV
100%

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی تورکیا ئاشكراى كرد، كه‌ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی توركیا پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەر لە کۆبوونەوەکەی هێلسنکی له‌گه‌ل پوتن ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ئۆفیسەکەى ئه‌ردۆغان لە بەیاننامەیەکدا لەسەر ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندووە و دەڵێت" ئەردۆغان هیوای خواستووە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆک ترامپ و ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا لە هێلسنکی سەرکەوتووبێت.

بەیاننامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هەردوو سەرۆک باسیان لە دوا پـێشهاتەکانی ناو سوریا کرد و سەرۆکی تورکیا جەختی کردووەتەوە سەر گرنگی جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنەی نێوان ئەنکەرە و واشنتن لە بارەی مەنبجەوە کراوە. لەگەڵ ئەوانەشدا وتووێژیان کردووە لە بارەی کەیسە یاسایـیەکانی نێوان هەردوو وڵات.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.