Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 17:25

خۆشی بەدەستهێنانی جامی جیهانیی لە لایەن هەڵبژاردەی فەڕەنساوە

بە دەم گوتنەوەی درووشمەکانی "سوپاس شینەکان" و "پاڵەوانی جیهانین" ئاهەنگیان گێڕا
کوردستان TV
100%


بردنەوەی یاریی کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیا لە لایەن فەڕەنساوە بە ئەنجامی ٤-٢ لە کرواتیا و بۆ دووەم جار لە مێژوودا بەرزکردنەوەی جامەکە، بە ئاهەنگ و خۆشی لە سەرانسەری وڵاتدا پێشوازیی لێکرا.

لە میانی یاریی کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیادا، هەریەک لە فەڕەنسا و کرواتیا لە یاریگای لۆژنیکی لە مۆسکۆی پایتەخت بەرەوڕووی یەکتر بوونەوە. فەڕەنسییەکان لە رێوشوێنی ئەمنیی تونددا لە هەریەک لە پاریس، لیۆن، بۆردۆ، رێنێ، نانتێ، مۆنتێپیڵیەر، نیس، مارسیلیا و ناوچە جۆراوجۆرەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەیان لە گۆڕەپانەکاندا کۆبوونەوە و لەڕێگەی ئەو شاشە زەبەلاحانەی دانرابوون، تەماشای یارییەکەیان کرد.

هاندەرانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا کە لە چاوەڕوانی جۆش و خرۆشی بردنەوەی جامەکە بۆ جاری دووەمدا بوون لە دوای بیست ساڵ، لەگەڵ لێدانی فیکەی کۆتایی لە لایەن ناوبژیوانی یارییەکەوە، بە درێسی هەڵبژاردەکەیانەوە رژانە سەر شەقامەکان و بە دەم گوتنەوەی درووشمەکانی "سوپاس شینەکان" و "پاڵەوانی جیهانین" ئاهەنگیان گێڕا.

پاریس - AA

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.