ئێواره‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه 16 ى ته‌موزی 2018 ، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌دوای ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی كرد به‌یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى به‌گرێبه‌ستێكى چوار وه‌رزه و به‌بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ ، ئه‌ستێره پورتوگالیه‌كه سه‌ردانى یاریزانانى یۆڤانتۆس و راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی كرد .
دواتر ڕۆناڵدۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان ڕایگه‌یاند ، هیوا ده‌خوازم بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ لێره بمینێمه‌وه ، ڕاشیگه‌یاند نه‌هاتووم بۆ گه‌شت به‌ڵكو هاتووم لێره نازناو به‌ده‌ست بهێنم ، هیواشى خواست له‌یه‌كه‌م یاری له‌گه‌ل یانه‌كه‌ى له‌خولى ئیتاڵیادا به‌شدار بێت
لێدوانه‌كانى ڕۆناڵدۆ له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه بۆ میدیاكان
رۆناڵدۆ : بروا ناکەم ئێستا مەدریدستاییەکان بۆ من بگرین ، ئەمە قۆناغێکی نوێ یە لە ژیانی یاری کردنم و ھەموو شتێک لەگەڵ ریاڵ کۆتایی ھات
رۆناڵدۆ : ھیچ نیگەران نیم و نابم بە رۆشتنم لە ریاڵ مەدرید ، من لێرەم ، شوێنێکم دۆزیوەتەوە بۆ رکابەری کردن ، ئەو یاریزانانەی دێنە تەمەنی منەوە شوێنێکی تر دەدۆزنەوە بۆ یاری کردن لە ووڵاتێکی تر
رۆناڵدۆ : رێگای من لە ریاڵ مەدرید جوان بوو سوپاسی ھاندەران دەکەم ، ئێستا دەمەوێت لە ژیانمدا قۆناغێکی نوێ دەست پێبکەم
رۆناڵدۆ : لە شەوی یاری کۆتایی کییڤ بیرم لەوە نەکردبۆوە دەچمە چ یانەیەک ، سوپاسی یانەی یۆڤانتۆس دەکەم کە بیری لە من کردەوە ، گەشتنم بەم قۆناغەش پاڵنەرێکی بەھێز بوو بۆ پەیوەندی کردنم بە یانەی یۆڤانتۆس ەوە
رۆناڵدۆ : خولی ئیتاڵیا خولێکی قورسە ، زۆر تەکنیکیە ، لە ژیانیشمدا شتی ئاسان نەبووە من یەکێکم لەوکەسانەی دەمەوێت لە ناوچەی پشو بێمە دەرەوە ، من لە خۆم دڵنیام لە ھاورێکانیشم لەم یانەیە دڵنیام
رۆناڵدۆ : خولی یانە پاڵەوانەکان ئەو جامەیە کە ھەموان دەیانەوێت بەدەستی بھێنن ، بەڵام ئەوە ئەرکێکی قورسە ، یۆڤانتۆس چەند جارێک لێی نزیک بۆتەوە بەڵام بەداخەوە لە کۆتاییەکان سەرکەوتوو نەبووە ، بۆیە لێرەش لەگەڵ یۆڤی ھیوای ئەوەم ھەیە کە ئەو خولە بەدەست بھێنینەوە ، نەک تەنھا چامپیۆنس لیگ بەڵکو لە پێناوی سەرجەم نازناوەکان دەجەنگین
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.