رۆژی چوار شەممە به‌رواری ١٥-٨-٢٠١٨ لە جامی خوان گامبر یانەی بارسێلۆنا میوانداری یانەی بۆکاجۆنیۆرزی ئەرجەنتینی ده‌كات ، ساڵانە یانەی بارسێلۆنا پێش دەست پێکردنی خولەکان له جامی خوان گامبر كه‌له یاریگای کامپ نۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، ھەر ساڵە و میوانداری یانه‌یه‌ك ده‌كات ، له‌م ساڵیش‌دا یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه میوانداری یانه‌ى بۆکاجۆنیۆر ده‌كات .
له‌پێشووتر لە ساڵەکانی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٣ یانەی بۆکا بەشداری یاری جامی خوان گامبری کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٣ دوای یەکسان بوونی ١بە١ بەرشە بە لێدانی پەنالتی بردنەوەی تۆمار کردبوو لە ساڵی ٢٠٠٨بارسێلۆنا ٢ بە ١ یاریەکەی بردبۆوە
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.