جارێكی دیكه خۆپیشاندان له پارێزگای به‌سره ده‌ستی پێكرده‌وه‌و خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی كێڵگه‌ی نه‌وتی زوبێر گردبوونه‌ته‌وه.
به هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌ر كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی عێراقی گواستویه‌تییه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 17ی ته‌مموزی 2018 جارێكی دیكه خۆپیشانده‌ران له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی كێڵگه‌ی نه‌وتی زوبێر له پارێزگای به‌سره گردبوونه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هاووڵاتیانی پارێزگا شیعه نشینه‌كانی باشووری عێراق له خۆپیشاندانه‌كانیان داوای خزمه‌تگوزاری وه‌ك ئاو‌و كاره‌با، دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار، دامه‌زراندن له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن.
له خۆپیشاندانه‌كانیش تا ئێستا چوار هاووڵاتی كوژراون و زیاتر له 128 كه‌سیش له هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان بریندار بوون.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.