Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:28

عەمید سەرحەد: ھەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکووک، بڕیارێکی سیاسییە

بریاره‌كه‌ خەڵكێكی دیكەیشی لە پشتەوەیە
کوردستان TV
100%
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك رایگده‌گه‌ینێت، بە بڕیاری حكوومەتی عێراق، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك ھەڵوەشاوەتەوە، ئەمەش بڕیارێكی سیاسییە و دەزانن ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە دەست كورددا بووە، بۆیە ھەڵیانوەشاندووەتەوە. لەسەر داواكاریی پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت و بە بڕیارێكی سەربازی، وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی عێراق بڕیاری دا بە ھەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك و ئەفسەر و پۆلیسەكانیشی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركووك كراونەتەوە. لەو بارەیەوە، عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، ڕایگەیاند" وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی عێراق بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووكی دەركردووە، ئەمەش بڕیارێكی سیاسییە و ئەوەی پێیان بكرێت دژی كەركووك دەیكەن و، ئەگەر بتوانن ئەنجوومەنی پارێزگایش ھەڵدەوەشێننەوە". گوتیشی، ئەو بڕیارانە ھەمووی لە بەغدا دەدرێن و سیاسین و خەڵكێكی دیكەیشی لە پشتەوەیە. بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك باسی لەوەش كرد، ھۆكاری ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بە دەست كوردەوە بووە، بۆیە نایانەوێت كورد ھیچ رۆڵێكی لە كەركووك بمێنێت، ئەگەر نا ئەو بەڕێوەبەرایەتییە رۆڵێكی بەرچاوی ھەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا.
هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.